دۆخی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بەنداوەکان بڵاودەکرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو دۆخی ٢٤ کاتژمێری ئاوی بەنداوەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت "پلانی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو زانستیانەو سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچێت".

لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو، سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاودا داوا لە هاوڵاتیان دەکات "بەهۆی زیادبوونی ئاوەوە لە سیروان و کەناراوەکانی خواروی بەنداوەکان دوربکەونەوەو خۆیان بپارێزن ".

لەلایەکی ترەوە بە پێی لێدوانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان، لە ‏‏25 بەنداوی هەرێمی كوردستان 20یان سەرڕێژ بوون ‌و ئەوانی دیكەش ئاوێكی ‏باشیان تێدا كۆكراوەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئێستا زیاتر لە 5 ملیار ‏مەترسێجا ئاوی کۆگاکراومان هەیە."

دەقی راگەیەنراوەکە:

راگەیەنراوی ٢٤ سەعاتی دۆخی بەنداوەکان:

#هەردوبەنداوی دوکان و دەربەندیخان لە٢٤سەعات ٢٤٢ ملیۆن م٣ ئاویان تێ هاتوە.

دوکان ٨٣ سم

دربندیخان ٣٠سم؛ ئاستیان بەرزبۆتەوە.

بەنداوی دهۆک ٢.٥ ملیۆن م٣ داهاتی هەبوە.

١م بەرزبۆتەوە.

بەنداوی گۆمەسپان نیو ملیۆن م٣داهاتی بو.

بەنداوە بچوک و ناوەندەکان، پڕ بون.

#ئەمڕۆ بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەکرێ!

# جەخت لە راگەیەنراوی پێشوترمان دەکەینەوە کە بەهۆی زیادبوونی ئاوەوە لە سیروان و کەناراوەکانی خواروی بەنداوەکان دوربکەونەوەو خۆیان بپارێزن.

پلانی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو زانستیانەو سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچێت.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

٢٠٢٦/٣/٢٣


AM:11:49:23/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت