کەشناسیی هەرێمی کوردستان: کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کاریگەری شەپۆلی بارانبارینەکە بەردەوامی دەبێت لە سەرجەمی ناوچەکەمان تاوەکو بەیانی بەشێوەیەکی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت وکاریگەریەکەی لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت کە بارانی مام ناوەند و لێزمە باران دەبێت".


کەشناسی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی لە وێستگە جیاجیاکانی هەرێم لە کاتژمێر 9 بەیانی تاوەکو 9 ئەمشەو بڵاوکردەوە، بەمشێوەی خوارەوەیە:

هەولێر 3.6 ملم
پیرمام 12.0 ملم
سلێمانی 17.0 ملم
چمچماڵ 16.0 ملم
دهۆک 29.0 ملم
زاخۆ 24.5 ملم
شەمامک 2.0 ملم
ئاکرێ 21.2 ملم
ئامێدی 21 ملم
بامەرنی 25.4 ملم
بارزان 44.4 ملم
بازیان 21.6 ملم
دەربەندیخان 39.8 ملم
حاجی ئۆمەران 17.6 ملم
هەڵەبجە 15.4 ملم
کەلار 12.4 ملم
مەیدان 20.8 ملم


PM:09:19:22/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت