مەسعود بارزانی: نەورۆز پەیامە بۆ هەموو گەلی جیهان کە کورد خاوەن ئیرادەیە


وێستگەنیوز-



مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی ئاهەنگی نەورۆز لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا کرد و رایگەیاند: " نەورۆز پەیامە بۆ هەموو گەلی جیهان کە کورد خاوەن ئیرادەیە
."

لە پەیامەکەی بارزانیدا کە بە شێوەی ڤیدیۆ ئاراستەی بەشداربووان کرا؛ هاتووە:

- "نەورۆز بۆ کوردستانیان نیشانەی ژیانەوە و ئازادییە، نیشانەی هەڵاتنی رۆژێکی نوێیە."

- "کورد لە هەرجێیەک بێت، یەک پەیامی سەرەکی هەموومان کۆدەکاتەوە، ئەویش ناسنامەی کوردایەتی و ڤیانی ئازادییە."

- "داوا دەکەم لە هەرجێیەکن یەکڕیزیی لەنێوان یەکدی بپارێزن و با ببینە پشتیوانی یەکدی."

- "داواتان لێدەکەم لە هەموو کاتێکدا یەک دەنگی و یەک ریزی خۆتان بپارێزن ، چونکە لە سەردەمێکدا دەژین هەموو جیهان چاوی لەسەر کوردە".

"منداڵەکانتان لە زمان و کولتوور کوردی دانەبڕن، هەر کوردێک لە دەرەوەی کوردستان دەژی، با وەکو باڵیۆزی کورد بژی نموونەی شارستانیەت و بەهای بڵندی خۆی بێت و رێز لە یاساکانی ئەو وڵاتانە بگرن کە ماوەیەکی زۆرە وەکو بەناگەیەک تێدا دەژین".


PM:05:23:21/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت