بافڵ تاڵەبانی بۆ عەبدوڵا ئۆ جەلان: دەتبینم دێمە لات


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 21ی ئاداری 2026، لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد بە دروشمی "نەورۆزی ئازادی و یەکێتیی دیموکراتیک" پەیامی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڤیدیۆ پێشکەشکرا.


بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و سڵاوی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە نارد رایگەیاند، "ئەوەی کە گرنگە یەکڕیزی کورد و هەرچوار پارچەی کوردستانە".

ئاماژەی بەوەکرد، "سڵاو بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کە بەشداربوون لەو پرۆسە ئاشتییەی کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیپێکرد".

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی ئۆجەلان کرد وتی، "هەڤاڵ ئاپۆ بە زووترین کات دێمە لات و بەرنامەکەت پێکەوە تەواو دەکەین، ئینشەڵڵا بە زووترین کات بە ئازادی دەتبینین".

وتیشی، "یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئێوە بووە و بەڵێنتان پێدەدەم یەکێتی هەر بۆ ئێوە دەبێت و هەر بۆ ئێوە خەبات دەکات".

سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەدا، "خۆتان من دەناسن ئەوەی دەیڵێم جێبەجێی دەکەم و بەڵێن دەدەم، ساڵی داهاتوو دێمە ئامەد و بەشداری ئاهەنگی نەورۆز دەکەم".


PM:02:29:21/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت