دەزگای ئاسایشی هەرێم: کەوتنەخوارەوەی وێنەکەی پیرمێرد بەهۆکاری کەشوهەواوە بووە
وێستگەنیوز-
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو هەواڵانه دوورن له راستییەوه لەسەر شێواندنی ئارامگەی پیرەمێردی شاعیر بڵاوکراوەتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "لە پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بۆ ئارامگای پیرەمێردی شاعیر و کۆکردنەوەی بەڵگەکان و کامێرای چاودێری سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستیەوە و تەنها وێنەی شاعیری گەورەی کورد کەبەشێوەی لکاندن بەکێلی قەبرەکەی شاعیرهوه هەڵواسرابوو لەئەنجامی ساردی و گەرمی کەشوهەوا کەوتووەتە خوارەو".
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، "پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن بەپرسانە تر مامەڵە و هەڵسوکەوت لە بەرامبەر ئەم جۆرە هەواڵانە بکەن".
پێشتر میدیاکان لەنێویاندا وێستگەنیوز، ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە کە گۆڕی پیرەمێرد شێوێنراوە، بەڵام دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەی دا و هۆکارەکەی خستەڕوو.
PM:01:07:21/03/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت