کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە 21ی ئاداری 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوانیوەرۆوە بارانبارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە، هەروەها لە هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان 18 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی یەکشەممە 22ی ئاداری 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوانیوەرۆ رێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێک شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدا بێت و هەندێک خێرایی با چالاک دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان 17 پلەی سیلیزی


AM:10:57:21/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت