بافڵ تاڵەبانی: لەم جەژنە نەتەوەییەدا هەموومان کار بۆ پاراستنی میلـلەتەکەمان بکەین
وێستگەنیوز-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆز دەنوسێت "جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوک قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆزبێت".
هەروەها دەنوسێت "نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە، هانمان دەدات بە هەمان رۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و خەڵکە خۆشەیستەکەمان".
لە پەیامەکەدا هاتووە، "لەم جەژنە نەتەوەییەدا، دووپات لە پابەندبوونمان بە یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەمەوە، تاوەکو هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی میلـلەتەکەمان لە هەر مەترسییەک کە لەم کاتەدا ناوچەکەمانی گرتووەتەوە".
PM:08:33:20/03/2026
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت