دوای ئه‌وه‌ی هێرش كراوه‌ته سه‌ر دروزه‌كان، ئیسرائیل بۆردومانی ئامانجه‌كانی حكومه‌تی سوریا ده‌كات
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20ی ئازاری 2026، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ئه‌م شه‌و، هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئامانجەکانی حکومەتی سوریا دەستپێکردووە، ئه‌مه وه‌ك " وه‌ڵامێكه بۆ ئەو هێرشانەی کە هاوڵاتیانی مەدەنی دروزهكانی له پارێزگای سویدا کردۆتە ئامانج ".
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە "ناوەندێکی فەرماندەیی و کۆگاکانی چەکیان، لە کۆمەڵگە سەربازییەکان لە باشووری سوریا کردووەتە ئامانج".
جەختیشی لەوە کردەوە "به هیچ جۆرێك له‌هیچ زیانێک خۆشنابێت به‌ر دروزه‌كان بكه‌وێت" و بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی.
لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، سوەیدا کە قەڵای کەمینەی دروزەکانی سوریایە، به درێژایی هه‌فته‌یه‌ك، پێکدادانی نێوان چەکدارانی دروز و چەکداره به‌ده‌وییه‌كانی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئەم پێکدادانانە، دوای دەستێوەردانی هێزەکانی حکومەت و پاشان هاتنی چەکدارانی خێڵەکی بۆ پشتیوانیكردن له چه‌كداره به‌ده‌وییه‌كان، پێكدادانه‌كان گۆڕان بۆ شه‌ڕێكی خوێناوی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاد لە دوو هەزار کەس، له‌و ژماره‌یه 789 کەسیان هاووڵاتی سڤیلی دروز بوون.
دواتر لە 20ی تەموز، ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستكرا، بەڵام دۆخەکە بە ئاڵۆزی مایەوە و گەیشتن بە پارێزگای سوه‌یدا سەخت بوو. دانیشتوانی دروز حکومەت تۆمەتبار ده‌كه‌ن كه گه‌مارۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا سه‌پاندووه، ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی له‌خۆگرتووه. ئه‌م تۆمه‌ته له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه و له‌و كاته‌وه چەندین کاروانی هاوکاری چوونەتە ناوچەکە.
لە کاتی پێكدادانه‌كان و توندوتیژییەکاندا، ئیسرائیل ناوچه‌كانی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی و بارەگای ئەرکانی گشتی لە دیمەشق، بۆردومان كرد.
دروزەکان لە ناوچەکانی سوریا و ئیسرائیل و لوبنان و بەرزاییەکانی جۆلان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە، بڵاوبوونەتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، لە ناوەڕاستی مانگی كانونی دووه‌می رابردوو، شێخ حیکمەت ئەلهیجری، یەکێک لە دیارترین سەرکردە ڕۆحییەکانی دروزەکان لە سوریا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "یەدعوت ئەحرۆنۆت"، داوای "خۆبەڕێوەبەری" و "کیانێکی سەربەخۆ"ی بۆ پارێزگای سوه‌یدا کرد.
AM:11:14:20/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت