بافڵ تاڵەبانی: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی وڵاتەکەمان
وێستگەنیوز-
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لە پەیامێکەی بافڵ تاڵەبانی هاتووە، "بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای سەلامەتی و کامەرانییان بۆ دەخوازم".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەکاتێکدا پێشوازی لەم جەژنە پیرۆزە دەکەین، ناوچەکە لەبەردەم ئاڵنگاری و پێشهاتی سەختدایە، بۆیە ئەرکی هەموو لایەکمانە هەوڵەکانمان یەکبخەین و بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی وڵاتەکەمان تاوەکو نەهێڵین گەلەکەمان ببێتە قوربانی ململانێکان".
لە پەیامەکەشدا هاتووە، "خوای گەورە رۆژوو و پەرستشی مانگی رەمەزانی هەمووانی قبووڵ کردبێت و وڵات و گەلەکەمان بپارێزێت".
PM:08:54:19/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت