قوباد تاڵەبانی: ئێمە ئەزموونی زۆر لەمە سەختترمان تێپەڕاندووە، بڕیاری گەلی کورد هەمیشە خۆڕاگری و مامەڵەی ژیرانە بووە
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە جەژنی رەمەزانەوە بڵاوکردەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسوڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت، نزا و رۆژووی هەموو لایەک قبووڵ بێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان".
ئاماژەی بەوەکرد، "سەرباری ئەو گرژی و نیگەرانییانەی سێبەریان بەسەر ناوچەکەماندا کێشاوە، جەژنی ئەمساڵ تایبەتمەندییەکی تری هەیە کە ئاوێتەبوونییەتی لەگەڵ نەورۆزی کوردەواریدا، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئاشتەوایی و یەکڕیزیی زیاتری نێوانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دژوارە".
قوباد تاڵەبانی وتی، "ئێمە ئەزموونی زۆر لەمە سەختترمان تێپەڕاندووە، بڕیاری گەلی کورد هەمیشە خۆڕاگری و مامەڵەی ژیرانە بووە".
وتیشی، "داواکارین لە خوای میهرەبان هێزمان پێ ببەخشێت تا وەک پێشینانمان، لەناو تەنگەژەکاندا ڕوو لە ئایندە و پڕ لە هیوا بین، بۆ شادکردنی گیانی پاکی شەهیدان و بەدیهێنانی ئامانجە رەواکانمان".
PM:08:45:19/03/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت