مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامیی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، ڕۆژوو و خواپەرستی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامیی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان".
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ئاماژەی بەوەدا، "جەژنی رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت".
PM:08:40:19/03/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت