نێچیرڤان بارزانی: دڵنیاین گەلی کوردستان بە خۆڕاگری و یەکدەنگی، ئەم قۆناغە سەختە تێدەپەڕێنێت


وێستگەنیوز-

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.


نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە خانەوادە و کەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان".

ئاماژەی بەوەکرد، "با مانا و پەیامە بەرزەکانی ئەم جەژنە لە لێبوردەیی، گەردنئازادی و ئاشتەوایی، بکەینە دەرفەتێکی نوێ بۆ پتەوکردنی تەبایی و پێکەوەیی. لەم دۆخە هەستیارەدا کە ناوچەکەمان بە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەمووانە کە بە بەرپرسیاريه‌تیی مێژوویی و نیشتمانییەوە کار بکەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان".

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ئێمە بە ئومێد و گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و دڵنیاین گەلی کوردستان بە خۆڕاگری و یەکدەنگی، ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێنێت، هیوادارم جەژنی خێر و به‌خته‌وه‌ری بێت بۆ هەموو لایەک".


PM:08:02:19/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو