سوپای پاسداران هۆشدارییەک بۆ دانیشتوانی هەرێم بڵاودەکاتەوە
وێستگەنیوز-
سوپای پاسداران بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی هۆشدارییەک بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
لە پەیامەکەدا کە لە کەناڵی تێلێگرامی سوپای پاسداران بڵاوکراوەیەوە هاتووە "بۆ پاراستنی گیانی خۆتان ناوچەكانی سورداش، بنکەی هەریر، کۆیە، دێگەڵە، ناحیەی خەبات چۆڵبکەن چونکە ئەو ناوچانە دەکەینە ئامانج و گروپەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ نیشتەجێن".
ئەم هەڕەشانە دوای ئەوە دێت کە لەسەرەتای شەڕەوە ئێران بە بەردەوامی بنکە و بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی لە رێگەی موشەک و درۆنەوە کردوەتە ئامانج.
PM:05:33:19/03/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت