مژدە محمود: گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانە نە خزمەتی ناوبانگی مام جەلال دەکات نە سلیمانی


وێستگەنیوز-

مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری عێراق سەبارەت بە گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت "یەک شت هەبوو کە ناوی سلێمانی دەبەستەوە بە دونیاوە ئەویش ناوی ئەم فڕۆکەخانەیە بوو ،ئەویشیان نەهێشت".

هەروەها دەنوسێت "گۆڕینی ناوی ئەم فڕۆکەخانەیە نە خزمەتی یەکێتی و نە خزمەتی ناو و ناوبانگی مام جەلال و نە خزمەتی سلیمانیش دەکات، بەداخەوە".

رۆژی چوارشەممە، 18ـی ئاداری 2026، د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی راگەیاند: ''دوای کاژێر 12:00ـی ئەمشەو بڕیاری گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ واتا لە 19ـی مانگەوە سەرجەم لۆگۆ و تابلۆکانی نێو فڕۆکەخانە، شار و شوێنە گشتییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەگۆڕدرێن.''


PM:03:43:19/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو