رەوتی هەڵوێست: لە هەرێمی کوردستان دەبینە ئۆپۆزسیۆنی جیدی
وێستگەنیوز-
رەوتی هەڵوێست لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت، "لە هەرێم ئۆپۆزسیۆنی جیدی دەبین و لە بەغداش نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان".
لە بەیاننامەکەدا کە بە بۆنەی دووەمین ساڵی دامەزراندنی ئەو رەوتەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، ئێستاش ناوچەکە لە نێو جەنگێکی گەورەدایە، لەیەکەم ڕۆژەوە سیاسەت و داوای ئێمە ئەوەبوە کە هەرێم نەبێتە بەشێک لەم جەنگە… سەرو ماڵ و خاکی هاوڵاتیانی کوردستان لە هەموو هێرشێک پارێزراوە بێت.
هەروەها هاتووە، "پلانی هەڵوێست لەم ساڵدا خۆڕێکخستنەوەو بەدامەزراوەیی کردنی هەڵوێستە… لێرەوە دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو دەنگێکی جدی و ناڕازی ڕادەکێشین بۆ کاری پێکەوەیی، خۆیان بە خاوەنی ڕەوتی هەڵوێست بزانن".
PM:02:00:19/03/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت