كەمپی سورداش بە زیاتر لە دە درۆن كرایە ئامانج


وێستگەنیوز-
نیوەڕِۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026 كەمپی سورداش لە نزیك ناحیەی دوكان سەر بە پارێزگای سلێمانی بە زیاتر لە 10 دۆرن كرایە ئامانج.

سەرچاوەیەك لە كەمپەكە بە وێستگەنیوزی راگەیاند "كاتژمێر دەوروبەری 12ی نیوەرۆ كەمپی سورداش بە زیاتر لە 10 درۆن كراوەتە ئامانج كە جیا لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".

بە وتەی سەرچاوەكە درۆنەكانی ئەمڕۆ جۆرێكی نوێ بووە و زۆربەیان نەتەقیوەتەوە.
كەمپی سورداش سەر بە ناحیەی دوكان شوێنی مانەوەی بنەماڵەی حیزبەكانی كۆمەڵەی ئێرانە.


PM:01:43:19/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو