کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، ئاسمانی هەرێم لەئەمڕۆوە دەکەوێتە ژێر کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی یەکگرتووی دەریای سوور و سپی ناوەراست، بۆیە ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی سنووری رۆژئاوا وە باشووری هەرێم دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم و لەکاتەکانی شەو دابارین زیاد دەبێت بۆ شێوەی بارانی بەردەوام بەدرێژایی کاتەکاندا، بۆیە پێشبینی برێکی زۆر لە دابارین دەکرێت و کاریگەریەکەی بەردەوام دەبێت بۆ کاتەکانی بەیانی هەینی، خێراى با لە کاتەکانی نیوەرۆ تاوەکو ئێوارە چالاک دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1- 3) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 17 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى هەینی 20ی ئاداری 2026، بەهۆی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی ئاماژە پێکرا، ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەلات ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە، بۆ کاتەکانی نیوەرۆ، دوایی نیوەرۆ دابارین بۆ تاوە باران دەگۆرێت لەگەل هەورە بروسکە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش کەمتر پێشبینی دەکرێت، ناجێگیری بەرگی هەوای هەرێم بەردەوامی دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە (5 – 6) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
AM:10:39:19/03/2026
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت