وەزارەتی ئەوقافی هەرێم: رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە
وێستگەنیوز-
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە جەژن نییە و دەبێتە تەواوکەری مانگی رەمەزان.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاداری 2026، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، "دوای ئەوەی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی لیژنە لاوەکییەکان چاودێری بینینی مانگ کرا، بەڵگەی شەرعی بینینی هیلالی مانگی شەوال نەسەلمێنرا".
وەزیری ئەوقاف، ئاماژەی بەوە کرد، کە بە پشت بەستن بە بەڵگەکان لیژنەی باڵا رایدەگەیەنین سبەی پێنجشەممە دەبێتە تەواوکەری مانگی پیرۆزی رەمەزان و، رۆژی هەینی رێکەوتی 20ی ئاداری 2026، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت لە هەرێمی کوردستان".
هەروەها دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رایگەیاند، "سبەی پێنجشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە".
PM:07:24:18/03/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت