سودانی بۆ سروە عەبدولواحید: دوای پشووی جەژن مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم پێکەوە خەرجدەکرێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە باسی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئاداری 2026، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوومەوە و باسی بارودۆخی ئێستامان کرد، بەتایبەتی پرسی مووچەی فەرمانبەران، سودانی دووپاتی کردەوە، دۆخی ئێستا هیچ کاریگەریی لەسەر مووچە نابێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی خەرج دەکرێت، دوای پشووی جەژنیش مووچە دابەشدەکرێت.
هەروەها سودانی ئاماژەی بەوەدا، کە عێراق وەک وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لە ئەنجامی داخستنی گەرووی هورمز رووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری دەبێتەوە، بەڵام حکومەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی بەدیل و ڕێگاچارەییەکان تاوەکو سەقامگیری ئابووری مسۆگەر بکات.
PM:03:41:18/03/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت