وەزارەتی پێشمەرگە: دوو بارەگای یەکەکانمان لە هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشی درۆنی و سێ پێشمەرگەمان برینداربوون
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە هەولێر و سلێمانی دوو بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە بە درۆن کراونەتە ئامانج و سێ پێشمەرگە بریندران.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئاداری 2026، دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشی درۆنی، کە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگەی قارەمان برینداربوون".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە کاتێکدایە کە پێشتریش چەندین جار بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان لەو پێشێلکارییانە ئاگادار کردووەتەوە".
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت ، "بە توندی سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە دەکەین و داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت و پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگریکردن لەو گروپە لەیاسا دەرچووانە بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم کردەوانە کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە".
PM:03:16:18/03/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت