کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاداری 2028، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بەراورد بە دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوانیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور . لە کاتەکانی ئێوارە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست سەرجەمی ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم شەپۆلە و لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین بارانبارین بەشێوەی نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبێت و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە، هەروەها لە سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکوک لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارانبارینی زیاتر دەبێت و بارانبارینی بە لێزمەی دەبێت، ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە لە کاتی باران بارینی بە لێزمە، هەروەها خێرایی با زیاد دەکات لە کاتەکانی شەودا و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە شەودا نزم دەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

روونیشکراوەتەوە، "کاریگەری ئەم شەپۆلەی کە سبەی دەستپێدەکات بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت، لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور لە ماوەی ڕۆژی هەینی 20ی ئادار و لەگەڵ رۆژی یەکشەممە 22ی ئادار کاریگەری ئەم شەپۆلە بە بارانبارین و چالاکبوونی خێرای باو هەورە تریشقەو بارانی بەلێزمە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێک ناوچە بەراورد بە رۆژانی دیکە زیاتر دەبێت".


PM:02:30:18/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو