راگه‌یاندراوێك له شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت
وێستگه‌نیوز –
شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه:
*ئه‌مڕۆ، 17ی ئازاری 2026، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا، تایبه‌ت به بابه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
*له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی شه‌راكه‌تی ده‌ستووریی و له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێكار و هه‌نگاوێك كه ببێته هۆی زیادكردنی داهاتی گه‌نجینه‌ی گشتی و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی، به تایبه‌تی له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌دا، به مه‌به‌ستی دابینكردنی مووچه و بژێوی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان.
*حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك، هاوتا له‌گه‌ڵ نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێم، له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێم – جه‌یهان.
*بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، هه‌ردوو حكومه‌ت ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدڕاڵیی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم پێكبهێنن، بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه ته‌كنیكیی و كارگێڕییه پێویسته‌كان، به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له سبه‌ینێوه بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان له ڕێگه‌ی بۆری هه‌رێم، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی فیدڕاڵ.
*هه‌روه‌ها، هه‌ردوو لا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێكارییه ئاسایشییه پێویسته‌كان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دڵنیابوون له به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
*حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووباره جه‌خت ده‌كاته‌وه كه درێغی ناكات له گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێكارێكی پێویست بۆ هاوبه‌شیی و پشتیوانی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه داراییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراق، به ئاڕاسته‌ی دابینكردنی داهاتی پێویست بۆ خه‌رجییه گشتییه‌كان و دابینكردنی مووچه، بژێوی و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
PM:11:21:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت