مه‌سرور بارزانی: بڕیارمان دا كه له زووترین كاتدا، رێگه بده‌ین نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆڕی هه‌رێمی كوردستاندا بڕوات
وێستگه‌نیوز -
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه:
*به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی وڵات بووه‌ته‌وه و ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كه ئه‌ركی هه‌موومانه كار بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته، بڕیارمان دا كه له زووترین كات دا، ڕێگه بده‌ین نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆڕی هه‌رێمی كوردستاندا بڕوات.
*هاوكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیش گفتوگۆكانمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به په‌له ئه‌و ڕێگرییانه‌ی خراوه‌ته سه‌ر هاورده و جووڵه‌ی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێن، هه‌روه‌ها دابینكردنی گه‌ره‌نتی بۆ كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز تا بتوانن به سه‌لامه‌تی ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه.
*سوپاس و پێزانینم بۆ هاوبه‌شه ئه‌مریكییه‌كانمان هه‌یه بۆ ڕۆڵ و پاڵپشتییان له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
پێشتریش شێروان دووبه‌ردانی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق
رایگه‌یاند كه هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر
ههنادهكردنهوهی نه‌وت رێككه‌وتن و سبه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ست
پێده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دێت كه رۆژی
یه‌كشه‌ممه 15ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه
داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه رێگه بدات نه‌وتی كه‌ركوك
له‌ڕێگه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری
جه‌یهان بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تی كردووه‌ته‌وه و
''مه‌رجی پێشوه‌خته''ـی داناوه.
دواتریش وه‌زاره‌تی
سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كی 6 خاڵی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا
رایگه‌یاند كه "هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یی خوی
ده‌ربڕیوه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بكات و
ئه‌مه چه‌ندین جاره داوا له به‌غدا ده‌كه‌ین گفتگۆیه‌كی بنیادنه‌ر
بوچارهسهری كۆی ئه‌م كێشانه ده‌ست پێ بكرێت، به‌ڵام داواكاری ئێمه
پشتگوێ خراوه و هه‌وڵ دراوه ئه‌جندای ناده‌ستوری و نایاسایی له سه‌ر
هه‌رێم بسه‌پێندرێت".
PM:10:03:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت