فراكسیۆنی پارتی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مانی عێراق پێچه‌وانه‌ی رێوشوێنه‌كانی یاسادانانه
وێستگه‌نیوز –
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه كه به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مانی عێراق، به پێچه‌وانه‌ی رێوشێنه‌كانی یاسادانانه، داواش له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات به په‌یڕه‌وی ناوخۆ پابه‌ند بێت و ده‌ڵێت كە "به‌شداری ناكەین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17ی ئاداری 2026، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مان كه بڕیاره كاتژمێر 9 به‌ڕێوه بچێت، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*فراكسیۆنی پارتی به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناكات، كه بڕیاره ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه بچێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خشته‌ی كاره‌كه‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دانراوه.
*ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی (9) و (37) په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه.
*ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به شێوه‌ی ئێستای پێچه‌وانه‌ی رێوشوێنه‌كانی یاسادانانه.
هاوكات داوای له هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كرد، له پێناو پاراستنی شكۆ و متمانه‌ی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان، به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان پابه‌ند بێت.
بڕیاره ئه‌مشه‌و په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بكات و داوای كردووه هه‌ردوو وه‌زیری نه‌وتی عێراق و سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بن.
PM:08:37:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت