فه‌رهاد ئه‌ترووشی: بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت پابه‌ندی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بن
وێستگه‌نیوز
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی رایگه‌یاند كه كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مان به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ نه‌بووه و چه‌ند جارێك ئه‌م پێشێلكارییه كراوه، ده‌شڵێت: "بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت پابه‌ندی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بن".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئاداری 2026 فه‌رهاد ئه‌ترووشی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه:
*ئێستا عێراق به قۆناخێكی سه‌خت و مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت، رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی نه‌خوازراو بووه‌ته‌وه و پێویستی به دیدگا و هه‌وڵی یه‌كگرتوو هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی هه‌ن.
*له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتمانییه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تی بابه‌تی نه‌وتی و دارایی، له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه به هه‌ستێكی به‌رزی ئه‌ركی نیشتمانی و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان.
*له په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان شاراوه نییه، دانانی خشته‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه، به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ر دوو جێگره‌كه‌ی بێت.
*بۆیه پابه‌ند نه‌بوون به‌م بنه‌مایه پێشێلكاری یاسای ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران و په‌یڕه‌وی ناوخۆیه، كه به داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا چه‌ند جارێكی ئه‌م له یاسا ده‌رچوونه ڕوویداوه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بكات و داوایكردووه هه‌ردوو وه‌زیری نه‌وتی عێراق و سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بن.
PM:08:00:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت