سبه‌ی لیژنه‌ی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی جه‌ژن كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ی لیژنه‌ی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی جه‌ژن كۆده‌بێته‌وه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌نیوز، وتی: "سبه‌ی چوارشه‌ممه 29ی ره‌مه‌زان لیژنه‌ی بینینی مانگ به‌ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كیه‌كان له پارێزگاكان و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكان كۆ ده‌بێته‌وه".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر مانگ به‌به‌ڵگه ببینرێ پێنجشه‌ممه جه‌ژنه، ئه‌گه‌ر به‌ھه‌ر ھۆیه‌ك نه‌بینرا ئه‌وا ھه‌ینی ده‌بێته جه‌ژن".
راشیگه‌یاند كه لیژنه‌ی باڵا لیژنه‌یه‌كی شه‌رعی لێزانه پشت به به‌ڵگه‌ی شرعی و بڕیاری خۆیان ده‌به‌ستن.
PM:05:49:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت