کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لە ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى چوارشەممە 18ی ئاداری 2026، ئاسمان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی


AM:10:54:17/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو