نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم پرسی هێرشه درۆنییه‌كانی گه‌یانده ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیسپانیا
وێستگه‌نیوز-
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا پرسی هێرشه درۆنییه‌كانی گه‌یانده ئه‌نجوومه‌نی پیران (سینات) ی ئیسپانیا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 16 ئازاری 2026 داره‌وان حاجی حامید نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئیسپانیا (سینات) كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سیناتۆر (ڕافایێل ڕۆدریگێز ڤییارینۆ) ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری حكومه‌ت، پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه خسته‌ڕوو، جه‌ختی كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه لایه‌نگر و خوازیاری ئاشتییه له ناوچه‌كه‌دا، وتیشی: "هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نییه له‌م شه‌ڕه، به‌ڵام هه‌ندێك گرووپی له یاسا ده‌رچوو له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه هێرشی ناڕه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه‌و خه‌ڵكی سڤیل و كونسوڵگه‌ری وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان".
نوێنه‌ری حكومه‌ت هیوای خواست ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیسپانیا (سینات) ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تێكده‌رانه بكات و داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیسپانیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌كه‌وه فشار بكرێت و ئه‌و هێڕشه درۆنی و موشه‌كانه ڕابگیردرێن.
له به‌رامبه‌ردا سیناتۆر ڕافایێل بهڵێنیدا كه هه‌م خۆی وه‌ك سیناتۆر ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه بكات و هه‌م هاوتاكانی له ئه‌نجومه‌نی پیران ئاگاداربكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه به‌هۆی گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كانه‌وه دروست بووه.
دوای ئه‌م دیداره سیناتۆر رافایێل ڕۆدریگێز ڤییارینۆ له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌باره‌ت به هێرشه درۆنییه‌كان كه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: به توندی ئیدانه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه قبوڵنهكراوو ناڕه‌وایانه ده‌كه‌م دژ به خاك و قه‌واره‌یه‌ك كه سیمبولی ئاشتی و ئاسایشه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستێكی پڕ له ئاڵۆزی.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ئه‌مڕۆ زۆر گرنگه، چونكه به‌رواری یادكردنه‌وه كاره‌ساتێكی ئازاربه‌خشه بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كه ئه‌مڕۆ یادی 38 ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه به گازه ژه‌هراوییه‌كان، كه له ئه‌نجامدا زیاتر له 500 كه‌س بوون به قوربانی.
PM:10:38:16/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت