بافڵ تاڵه‌بانی: ئێستا كاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆماركردنی خاڵی سیاسی نییه
وێستگه‌نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند:
*له‌م كاته‌دا كه ناوچه‌كه‌مان رووبه‌ڕووی گرژی و ناسه‌قامگیرییه‌كی سه‌خت بووه‌ته‌وه، نابێت ئه‌و بڕیارانه‌ی كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌نووس و ژیانی گه‌له‌كه‌مان، به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه بدرێن.
*حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی بنكه‌فراوانه، و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
*ئێستا كاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆماركردنی خاڵی سیاسی نییه.
* خه‌ڵكه‌كه‌مان شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه ژیانێكی سه‌قامگیری هه‌بێت و له‌كاتی خۆیدا مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
*ئێستا كاتی یه‌كڕیزییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه گه‌ورانه‌ی كه ده‌كرێت تووشمان ببن..
*ئێمه پاڵپشتی له دیالۆگی بنیاتنه‌رانه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له به‌غداد و هه‌ولێر بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، وه له‌هه‌مانكاتدا دڵنیاشبین كه خۆشگوزه‌رانیی هاووڵاتیانمان هه‌رگیز نه‌خرێته مه‌ترسییه‌وه.
PM:07:52:16/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت