رێكخراوی CPT: هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وامن و ژماره‌ی قوربانییان روو له زیادبوونن
وێستگه‌نیوز –
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه "له 28ی شوباته‌وه، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپه هاوپه‌یوه‌نده‌كانی، (307) هێرشیان كردۆته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه (8) كه‌س كوژراون و (51) كه‌سی تر برینداربوون".
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPT، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكردنی هێرشه هاوبه‌شه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران له 28ی شوبات، كاردانه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و به ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ژماره‌ی هێرشه‌كان و كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه حكومی و مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا تۆمار ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له 7ی ئادار تاوه‌كو 15ی ئادار، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپه هاوپه‌یوه‌نده‌كانی، (111) هێرش و بۆردوومانیان و بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجامداوه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، (36) كه‌س بوونه‌ته قوربانی كه (4)یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و (32)ی تریان برینداربوون".
رێكخراوی CPT ده‌ڵێت: "به‌راورد به هه‌فته‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه، كه سوپای پاسداران و گروپه هاوپه‌یوه‌نده‌كانی (196) هێرش و بۆردوومانییان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدابوو، ژماره‌ی هێرشه‌كان به رێژه‌ی (43.5٪) كه‌میكردووه".
ده‌شڵێت: "به‌ڵام به‌راورد به ژماره‌ی قوربانییان، كه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه‌دا، (23) كه‌س بووبونه قوربانی، ژماره‌ی قوربانییان به رێژه‌ی (56.5٪) زیادیكردووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌وه، (307) هێرش و بۆردوومان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه و (59) كه‌سیش بوونه‌ته قوربانی.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا، سوپای پاسدارانی ئێران و گروپه هاوپه‌یوه‌نده‌كانی له عێراق، (81) هێرشیان بۆ سه‌ر سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامداوه، به‌مه‌ش كۆی گشتی هێرشه‌كان له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه بۆ سه‌ر سنوری ئه‌و پارێزگایه (243) هێرش بووه. له سنوری پارێزگای سلێمانیش (30) هێرش ئه‌نجامدراوه، به‌مه‌ش كۆی گشتی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سنوری ئه‌و پارێزگایه ده‌بێته (56) هێرش. له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردووش‌دا، هیچ هێرشێك له سنوری پارێزگای دهۆك و هه‌ڵه‌بجه رووینه‌داوه و له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه، (5) هێرش بۆ سه‌ر سنوری پارێزگای دهۆك و (3) هێرشیش بۆ سه‌ر سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بووه".
ئه‌و رێكخراوه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "له كۆی (111) هێرش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له هه‌فته‌ی رابردوودا، سوپای پاسدارانی ئێران (64) هێرش و گروپه هاوپه‌یوه‌نده‌كانیشی له عێراقدا (47) هێرشیان ئه‌نجامداوه. (76) هێرش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژ و (24) هێرش له رێگه‌ی مووشه‌ك و (10) هێرش له رێگه‌ی تۆپخانه‌كان و (1) هێرشیش له رێگه‌ی ته‌قه‌كردنه‌وه بووه، كه تیایدا سه‌ربازانی سوپای پاسداران، به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان به رووی گوندی قندۆڵ له سنوری قه‌زای پشده‌ردا كردووه".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوودا، كۆنسوڵخانه و باره‌گای سه‌ربازی و دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ند به حكومه‌تی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان (39) جار به ئامانجگیراون و له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌شه‌وه (97) جار هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر. هه‌روه‌ها، كامپی په‌نابه‌رانی كوردانی رۆژهه‌ڵات و باره‌گای سه‌ربازی حزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان (43) جار به‌ئامانجگیراون و له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌شه‌وه (86) جار هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر. باره‌گاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ناوچه مه‌ده‌نی نشینه‌كان، كۆنسوڵخانه‌ی ئیمارات، كێڵگه نه‌وتییه‌كان، باره‌گای سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نا به‌شدار له‌و جه‌نگه، شوێنه گشتییه‌كان (29) جار كراونه‌ته ئامانج و له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌شه‌وه (124) جار هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر".
رێكخراوی CPT ئاشكراشیكردووه كه "كۆی گشتی قوربانییانی هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان (36) قوربانی (4) كوژراو و (32) برینداره، كه له‌و ژماره‌یه (11) قوربانی (3) كوژراو و (8) بریندار، چه‌كدار یاخود ئه‌ندامی حزبه كورییه چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن. (12) قوربانی تر (1) كوژراو و (11) بریندار، پاسه‌وان، پێشمه‌رگه، چه‌كداری بیانی نا به‌شدار له‌و جه‌نگه بوون. (13) قوربانی تر كه هه‌موویان برینداربوون، هاووڵاتی مه‌ده‌نین. به‌مه‌ش كۆی گشتی قوربانییان له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه له هه‌رێمی كوردستان (59) قوربانی (8) كوژراو و (51) بریندارن".
"جگه له زیانی گیانی، هێرشه‌كانی سوپای پاسداران و گروپه هاوپه‌یوه‌نده‌كانی، بوونه‌ته هۆی زیان گه‌یاندن به خانووی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، كێڵگه‌ی نه‌وتی، ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، هۆتێل، شوێنی گشتی، دامه‌زراوه‌ی حكومی و مه‌ده‌نی. به ته‌نیا له هه‌فته‌ی رابردوودا، (21) خانووی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به ئامانجگیراون یاخود پارچه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژ و پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییان به‌ركه‌وتووه"، CPT واده‌ڵَێت.
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPT راشیگه‌یاندووه كه "مه‌ترسی خۆی له دڕێژه كێشانی ئه‌و جه‌نگه ده‌رده‌بڕێت و به ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ووڵاتانی به‌شدار له‌و جه‌نگه سه‌ركۆنه ده‌كات. بۆردوومانی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆسه‌ر شوێنی مه‌ده‌نی نشین و بینا و شوێنه گشتییه‌كان تاوانی جه‌نگن و ده‌بێت بوه‌ستێندرێن".
PM:07:15:16/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت