شاسوار عه‌بدولواحید: ئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته ماوه‌به‌سه‌رچووه به كورد ده‌یكات، دوژمن به كورد نایكات
وێستگه‌نیوز –
*كێ ئه‌م حكومه‌ته ماوه‌به‌سه‌رچووه‌ی سه‌رپشك كردووه یاری به موقه‌ده‌راتی كورد و میلله‌تێكه‌وه بكات؟
*ئه‌مڕۆ تۆ نایه‌ڵیت به‌غدا نه‌وت بنێرێ، گه‌ر به‌غدا پاره‌ی نه‌ما مووچه‌ی خه‌ڵك چۆن بنێرێ؟
*كه‌سێكی عاقڵی سیاسی پێم بڵێ، به‌غدا نه‌وت نه‌نێرێ و پاره‌ی نه‌مێنێ، چۆن مانگانه ترلیۆنێك دینار بۆ هه‌رێم بنێرێ؟
*تۆ ئه‌مرۆ وا له به‌غدا ده‌كه‌یت، سبه‌ی به‌غدا تۆڵه‌ت لێ ده‌كاته‌وه و مووچه‌ی خه‌ڵك ده‌بڕێ. كێ له‌مه به‌رپرسه؟
*باهه‌مووان بیزانن پارتی داوای پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كات بۆ كۆمپانیاكانی خۆی حه‌قی ئه‌و بۆرییه‌ی وتوویه‌تی با نه‌وتی پیادا بڕوات و ده‌یه‌وێت له‌وه‌شدا بازرگانی بكات.
*ئه‌گه‌ر به‌غدا عاجز بوو سبه‌ی كێ باجه‌كه‌ی ده‌دات؟ مووچه‌خۆر و خه‌ڵكی كوردستان، چونكه سبه‌ی به‌غدا تۆڵه بكاته‌وه مووچه‌ی خه‌ڵك ده‌بڕێت.
*ئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته ماوه‌به‌سه‌رچووه به كورد ده‌یكات، دوژمنی كورد به كورد نایكات، كورد بخاته هه‌ڵوێستێكی لاوازه‌وه و هه‌موو جیهان بكات به دوژمنی ئێمه.
*ئه‌م حكومه‌ته 8 ساڵ لهمهوپێش هه‌ڵبژێردراوه، هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه بڕیاری چاره‌نووسسازی وا به‌ناوی كورده‌وه بدات.
*حه‌قه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی له‌ناو حكومه‌تدا هه‌ڵوێستی خۆی رابگه‌یه‌نێت و لێره و له به‌غداوه بڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیارانه‌دا نین و ئه‌مه بڕیاری كورد نییه.
*ئه‌مه سبه‌ی كورد باجه‌كه‌ی ده‌دات، خه‌ڵك و مووچه‌خۆر باجه‌كه‌ی ده‌دات.
*ئه‌م بڕیارانه بڕیارێكی تاكلایه‌نانه‌ی حزبێكی سیاسیه و ره‌بتی به كورده‌وه نییه و حه‌ق نییه كورد باجه‌كه‌ی بدات.
*ئێمه له به‌غدا هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین سزای ئه‌و لایه‌نه بده‌ن، نه‌ك سزای خه‌ڵك بده‌ن و مووچه‌ی ببڕن و هاوڵاتی ئاسایی باجه‌كه‌ی بدات.
PM:05:20:16/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت