شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: یادی هەڵەبجە وەبیرمان دەهێنێتەوە کە ئاشتی پێویستی بە کردارە، نەک هەردروشم
وێستگەنیوز-
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق بەبۆنەی یادی 38 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "یادی هەڵەبجە وەبیرمان دەهێنێتەوە کە ئاشتی پێویستی بە کردارە، نەک هەردروشم".
ئەمڕۆ 16ی ئاداری 2026، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، "لە ساڵیادی بۆردوومانی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی لەرۆژی 16ی ئاداری 1988دا، رێز لەو قوربانیانە دەنێین کە باجی بێدەنگیی و فەرامۆشیی جیهانیان دا، چونکە ئاشتی بە دروشمبازی نایەتەدی لەکاتێکدا لەسەر زەمینی واقیع توندوتیژی بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر جیهان گوێی بۆ نوزەی بەساڵاچوان، هاوار و ناڵەی ژنان و دڵەکوتێ ونیگەرانیی منداڵ بگرتایە، رووبەڕووی ئەم مەرگەساتانەی ئەمڕۆ نەدەبوینەوە".
دەشڵێت، "ئەگەر ژیانی مرۆڤ بەهای راستەقینەی هەبوایە لای ئەو کەسانەی خۆیان لەپشت چڵە زەیتونە نایلۆنەکانەوە حەشار داوە و بانگەواز بۆ ئاشتی دەکەن، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نەدەبووە گۆڕەپانی جەنگ، ئەگەر ژیانی مرۆڤ لەبەرمیلێک نەوت بە نرختر بوایە، نە مەرگەساتی هەڵەبجە و نەئەو جەنگانەئەقەومان کە ئەمڕۆ دەیبینین".
PM:01:51:16/03/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت