هۆکاری کوشتنی گەنجەکەی شەوی رابردووی سلێمانی ئاشکرادەکرێت


وێستگەنیوز-

شەوی رابردوو 15ی ئاداری 2026، لە گەڕەکی شەهیدانی زەرگەرتەی شاری سلێمانی گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.


بەپێی ئەو زانیارییانەی وێستگەنیوز لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە وەریگرتووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە لەنێوان خاڵ و خوشکەزا.

سەرچاوەکە روونیکردەوە، ساڵی پار برای گەنجە کوژراوەکەی شەوی رابردوو خاڵی خۆی کوشتووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرا کراوە، بەڵام ئەمشەو برای کوژاراوەکەی ساڵی رابردوو هەستاوە بە کوشتنی خوشکەزایەکی دیکەی کە برای بکوژەکەی ساڵی رابردووەوە و ئێستا لە زینداندایە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دراوە بە وێستگەنیوز، بکوژی گەنجە کوژراوەکەی شەوی رابردوو دەستگیرکراوە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و وەک تۆڵەکردنەوەی کوشتنی براکەی ئەم کارەی ئەنجام داوە.


PM:12:51:16/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو