کەشناسیی هەرێمی کوردستان: کەش سەقامگیر دەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاداری 2026 ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت و لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم (پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و سۆران)، هەروەها ناوچە سنووریەکانی باکوور دابارین بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر تاوەکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوی".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى سێشەممە 17ی ئاداری 2026، ئاسمان هەور دەبێت بۆ کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت، لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1 – 2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
AM:11:08:16/03/2026
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت