عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئه‌گه‌ر به‌دیلێكتان هه‌یه بۆ خه‌ڵك، با تێكی بده‌ین له‌گه‌ڵ عێراق
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*عێراق داوا ده‌كات هه‌رێم رێگای پێبدات رۆژانه (300) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگای بۆری هه‌رێم هه‌نارده بكات(كرێی بۆری كار‌و روسنه‌فتیش بدات).
*هه‌رێم رازی نییه و مه‌رجی هه‌یه، (200 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمیش راگیراوه، ده‌ڵێن: له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌م شه‌ڕه كۆمپانیاكان وه‌ستاون.
*هۆكاری سه‌ره‌كی رازی نه‌بوونی هه‌رێم به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له رێگای بۆری نه‌وتی هه‌رێم، په‌یوه‌سته به ناكۆكی له‌سه‌ر سیتمی گومرگی ئه‌سیكۆدا… هه‌رێم ئه‌و سیستمه ره‌تده‌كاته‌وه.
*ئه‌م كارتی بۆریه مه‌سوتێنن..
*گه‌رووی هورمز ره‌نگه نه‌گاته مانگێكی دیكه بكرێته‌وه… عێراق پێویستی به بۆری هه‌رێمی كوردستان نامێنێ…
*ئه‌م بڕیاره نه‌یار بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كات.
*ئه‌گه‌ر پلانی جێگره‌وه هه‌یه بۆ موچه‌و ژیانی خه‌ڵك، زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ پلان ده‌ڵێن: ناهێڵین: نه‌وت بڕوات و عێراق چی ده‌كات با بیكات هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه‌و خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات…
PM:07:29:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت