ئێران له سلێمانی پرسه بۆ خامنه‌یی داده‌نێت
وێستگه‌نیوز –
كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرسه بۆ عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵا داده‌نێت.
كونسوڵخانه‌ی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند كه له پارێزگای سلێمانی پرسه بۆ ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران داده‌ێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كونسوڵخانه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*پێشوازی له وه‌رگرتنی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می ده‌كات به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ئایه‌توڵای گه‌وره و پایه‌به‌رز سه‌ركرده‌ی باڵای موسوڵمانانی جیهان ئیمام شه‌هید سه‌ید عه‌لی حوسێنی خامنه‌یی.
*بانگهێشتتان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی یاد و سه‌ره‌خۆشی بۆ گیانی پاكی ڕێبه‌ری مه‌زنی شه‌هیدی ئێران له رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 17ی ئازاری 2026 له كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆ تا 5:00ی پاش نیوه‌ڕۆ، له كونسوڵخانه.
رۆژی 28ی شوباتی رابردوو له یه‌كه‌مین زنجیره هێرشی هاوبه‌شی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران كوژرا.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، 9ی ئاداری 2026، ئه‌نجوومه‌نی كاتی شاره‌زایان رایگه‌یاند، به گوێره‌ی مادده‌ی 108ی ده‌ستوور، ئایه‌توڵا سه‌ید موجته‌با حوسێنی خامنه‌یی به سێیه‌م رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌ڵبژێردرا و داواشی له ته‌واوی گه‌لی ئێران كرد به‌یعه‌ت به رێبه‌ری نوێ بده‌ن.
PM:05:47:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت