مه‌رجه‌كانی هه‌رێم بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له بۆری جه‌یهانه‌وه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم رەتیکردەوە هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە و مه‌رجی هه‌یه، شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری، مه‌رجه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای بواری ئابووری عێراق مه‌رجه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له بۆری جه‌یهانه‌وه به‌مشێوه‌یه راگه‌یاند:
یه‌كه‌م: خه‌رجكردنی مووچه‌ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاركردن به سیسته‌می ئاسیكۆدا له كوردستان.
سێیه‌م: دابینكردنی دۆلار به نرخی فه‌رمی ئاڵوگۆڕ بۆ بازرگانانی هه‌رێم.
نه‌بیل مه‌رسومی ده‌ڵێت: "به‌بێ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه، هه‌رێم ڕێگه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێی بۆری نه‌وتی جه‌یهانه‌وه نادات".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ یەکشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند كه "لە رێگەی پەیوەندیی بەردەوامەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای تەنگژەکانی ناوچەکەوە، ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بە بڕی 300 هەزار بەرمیل لە رێگەی هێڵی بۆری هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهان، "ئەمەش جگە لەو بڕە نەوتەی پێشتر لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرا و بڕەکەی لانیکەم 200 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا".
بەپێی وەزارەتی نەوت، توانای گواستنەوەی بۆرییەکە دەگاتە نزیکەی 900 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
وەزارەتەکە دەڵێت: "وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رەتیکردەوە لە ئێستادا هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە و بەهۆی ئەوەی چەند مەرجێکی هەبووە کە پەیوەندییان بە پرسی هەناردەکردنی نەوتی خاوەوە نییە".
دەشڵێت، "داوا دەکەین وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ هەناردەکردنی نەوت، لەبەر بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و بەپێی دەستوور و یاسای بودجە".
PM:04:18:15/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 3112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت