وەزارەتی نەوتی عێراق: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕەتیکردەوە هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەناردەکردنی نەوت بە بڕی 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە لەڕێگەی بۆریی نێو هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رەتیکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئاداری 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، "لە رێگەی پەیوەندیی بەردەوامەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای تەنگژەکانی ناوچەکەوە، ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بە بڕی 300 هەزار بەرمیل لە رێگەی هێڵی بۆری هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهان، "ئەمەش جگە لەو بڕە نەوتەی پێشتر لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرا و بڕەکەی لانیکەم 200 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا."
بەپێی وەزارەتی نەوت، توانای گواستنەوەی بۆرییەکە دەگاتە نزیکەی 900 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
وەزارەتەکە دەڵێت، "وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رەتیکردەوە لە ئێستادا هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە و بەهۆی ئەوەی چەند مەرجێکی هەبووە کە پەیوەندییان بە پرسی هەناردەکردنی نەوتی خاوەوە نییە".
دەشڵێت، "داوا دەکەین وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى هەرێمی کوردستان دەستبەجێ هەناردەکردنى نەوت، لەبەر بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و بەپێی دەستوور و یاسای بودجە".
PM:02:15:15/03/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت