کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و بارانی بە لێزمە دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئاداری 2026، کاریگەری ئەم شەپۆلەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت بارانبارین لە سەرجەمی ناوچەکەمان و زۆربەی کاتەکان بە شێوەی بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت، ئەمڕۆ تا کاتەکانی دوانیوەڕۆ ڕێژەی دابارین بە شێوەی نمە بارانی کەم دەبێت لەسەر ناوچە جیا جیاکان، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارە لە ئەنجامی زیادبوونی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست شەپۆڵی بارانبارین کاریگەری زیاد دەکات بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ناوچە جیا جیاکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک بە تایبەت (ئاکرێ بجیل دینارتە بەردەڕەش و شەقلاوە کۆڕێ پیرمام بەشێک لە بارزان) رێژەی بارانبارینی بە لێزمە و هەورە تریشقە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت، لە شەو درەنگ و بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە بە چڕی دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ، لە شەو درەنگدا کەمێک نزمتر دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی'
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى دووشەممە 16ی ئاداری 2026، شەپۆلی بارانبارین بەردەوامی دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە گەرمیان چڕترین ماوەی دابارین لە بەرەبەیان دەبێت، سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک بارانبارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، لە دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە کاریگەری شەپۆڵی بارانبارین تاڕادەیەک لاواز دەبێت بارانبارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، "لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە هەورە تریشقە دەبێت و بەفر بارینیش لەسەر لوتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان دەبێت و ئەگەری تەزرە بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە".
PM:12:34:15/03/2026
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت