بافڵ تاڵەبانی: تەواوی هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەمانە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 14ی ئاداری 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکان لەسەر جەنگ لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکرا.

بافڵ تاڵەبانی جەختی لە دوورخستنەوەی لە ململانێکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و وتی، "تەواوی هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەمانە".


PM:08:09:14/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو