ده‌روازه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و سه‌یرانبه‌ن كرانه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی سنووری سه‌یرانبه‌ن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كرایه‌وه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌رانیش رایگه‌یاند كه له سبه‌ینێوه هاتوچۆی گه‌شتیاری و جوڵه‌ی بازرگانی له ده‌روازه‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌روازه‌ی سنووری سه‌یرانبه‌ن له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ـی ئاداری 2026، هاتووچۆی بازرگانی له مه‌رزه‌كه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی هه‌ردوولا و دوای هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نی كوردی دێت له‌گه‌ڵ خواجه به‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سه‌یرانبه‌ن له دیوی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئامانج له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه، ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی شمه‌ك و كاڵا بازرگانییه‌كانه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان و رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له نه‌هێشتن و رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا و پێداویستی رۆژانه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران له ئاگادارییه‌كدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بازرگانان، كۆمپانیاكان، هاورده‌كار و هه‌نارده‌كاران و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، ئاشكرایكرد كه بڕیاری كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، 15ی ئاداری 2026، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران هاوكاته له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی گومرگیی ته‌مه‌رچینی ئێرانی، و له‌و رێكه‌وته‌وه سه‌رجه‌م جوڵه بازرگانییه‌كان و هاتوچۆی گه‌شتیاران له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ده‌ستپێده‌كاته‌وه و پرۆسه‌كه وه‌ك جاران به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتر به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و ململانێ سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئێران، ئه‌مریكا و ئیسرائیل، مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن به‌ڕووی سه‌رجه‌م جوڵه بازرگانی و گه‌شتیارییه‌كاندا به ته‌واوی داخرابوو.
PM:01:58:14/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت