عه‌مید سه‌رحه‌د: پێدانی 4 پۆستی باڵای وێستگه‌نیوز به خانمان گۆڕانكارییه‌كی گرنگه
وێستگه‌نیوز –
عه‌مید سه‌رحه‌د رایگه‌یاند كه پیرۆزبایی له‌و چوار خانمه راگه‌یاندكاره ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی چوار پۆستی باڵای دامه‌زراوه‌ی میدیایی وێستگه‌نیوز، ئه‌م كاره‌ش به گۆڕانكارییه‌كی گرنگ و جه‌وهه‌ری له كاری میدیا وه‌سف ده‌كات.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر له په‌یامێكدا بۆ وێستگه‌نیوز، رایگه‌یاند "پیرۆزبایی لەو چوار خانمە راگەیاندکارە بەڕێزە دەکەم بۆ وەرگرتنی چوار پۆستی باڵای دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز".
عه‌مید سه‌رحه‌د ده‌ڵێت: "پێدانی ئه‌م پۆستانه به‌خانمان گۆڕانكارییه‌كی جه‌وهه‌ری و گرنگه له بواری میدیادا و پشتگیرییه‌كی به‌هێزو ڕێزه بۆ خه‌باتی ژنان هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم..".
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "لێره‌شه‌وه ده‌ستخۆشی ته‌واوم هه‌یه بۆ كاك سیروان غه‌ریب كه هه‌موو كات زۆر به‌دڵسۆزانه و بوێرانه له‌گه‌ڵ پرس و ڕوداوه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی كردوه‌و ئه‌م كاره‌شی ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانی هه‌موو كاره باشه‌كانی پێشوتری".
رۆژی چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، بەپێی نووسراوێکی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز، چوار رۆژنامەنووسی ژن پۆستە ڕۆژنامەوانییەکانی وێستگەنیوزیان وەرگرت بەمشێوەیەی خوارەوە:
لەنیا بەختیار - سەرنووسەری وێستگەنیوز / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن لقی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی سلێمانی- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی CIS لوبنانی نێودەوڵەتی.
ئاڵا ئەحمەد - بەڕێوبەری وێستگەکڵاس / دەرچووی بەشی فەلسەفە زانکۆی ڕاپەرین.
سازگار ئەحمەد - ڕێکخەری ژووری هەواڵ / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.
سۆلین عوسمان - سەرپەرشتیاری وێستگە ستایل / دەرچووی بەشی زمانی عەرەب لە زانکۆی سلێمانی.
سیروان غەریب، سەرۆکی دامەزراوەی وێستگەنیوز رایگەیاند، "ئەم هەنگاوە پەیوەندی بەتواناکانی ئەم خانمانەوە هەیە، کەتوانیویانە لەکارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جێگەی دەستیان دیاربێت و هەموو ئەندامانی دەزگاکەش گۆڕانکارییەکانیان پێ قبوڵەو پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن".
PM:01:28:14/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت