ئەمەل جەلال: زۆر سوپاس بۆ سیروان غەریب بۆ ئەو هەنگاوە بوێر و ئازایانە کە متمانەت بەخشی بە چوار خاتونی ئازا و دڵسۆز
وێستگەنیوز-
ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو چوار ژنە رۆژنامەنووسەی وێستگەنیوز دەکات کە پۆستیان پێدراوە لە دەزگاکە و سوپاسی سەرۆکی سەرۆکی دامەزراوەکە دەکات.
ئەمەل جەلال لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی، "سیروان غەریب ئەو پیاوەی لە پشتی خێزانەکەی مایەوە و لەگەڵ هەموو ئێش ئازارەکانی ژیا ئێمە کاتێک باس لە ماف و دادپەروەری و رەخساندنی دەرفەتی یەکسان دەکەین پێویستە وەک سیروان غەریب به كردار باوەڕەکانی جێبەجێ بکات".
دەڵێت، "زۆر سوپاس بۆ ئەو هەنگاوە بوێر و ئازایانە کە متمانەت بەخشی بە چوار خاتوونی ئازا و دڵسۆز کە بەرهەمی ماندووبوون و شەونخونیەکانیانی چنیەوە بە پشتیوانی مرۆڤێکی وەک سیروان غەریب، سوپاس بۆ هەموو کارو پڕۆژە جوانەکانت جێگەی شانازیت، لە هەمانکاتدا پیرۆزبایی لە هەر چوار خاتونە ئازاکان ئەکەم".
رۆژی چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، بەپێی نووسراوێکی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز، چوار رۆژنامەنووسی ژن پۆستە ڕۆژنامەوانییەکانی وێستگەنیوزیان وەرگرت بەمشێوەیەی خوارەوە:
لەنیا بەختیار - سەرنووسەری وێستگەنیوز / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن لقی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی سلێمانی- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی CIS لوبنانی نێودەوڵەتی.
ئاڵا ئەحمەد - بەڕێوبەری وێستگەکڵاس / دەرچووی بەشی فەلسەفە زانکۆی ڕاپەرین.
سازگار ئەحمەد - ڕێکخەری ژووری هەواڵ / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.
سۆلین عوسمان - سەرپەرشتیاری وێستگە ستایل / دەرچووی بەشی زمانی عەرەب لە زانکۆی سلێمانی.
سیروان غەریب، سەرۆکی دامەزراوەی وێستگەنیوز رایگەیاند، "ئەم هەنگاوە پەیوەندی بەتواناکانی ئەم خانمانەوە هەیە، کەتوانیویانە لەکارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جێگەی دەستیان دیاربێت و هەموو ئەندامانی دەزگاکەش گۆڕانکارییەکانیان پێ قبوڵەو پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن".
PM:04:22:13/03/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت