تۆڕی هەشتی مارس و رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان پیرۆزبایی لە ژنە رۆژنامەنووسەکانی وێستگەنیوز دەکەن
وێستگەنیوز-
تۆڕی هەشتی مارس و رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان "میدیای رێوان" پیرۆزبایی لەو چوار ژنە رۆژنامەنووسەی وێستگەنیوز دەکەن کە پۆستیان لە دەزگاکە وەرگرتووە.
تۆڕی هەشتی مارس لە پەیامێکدا رایگەیاند، "پیرۆزبایی گەرم لەژنە راگەیاندنکارە هاوبەشەکانمان دەکەین لەوێستگەنیوز، بە مەبەستی وەرگرتنی پۆستی باڵا لەدەزگاکەیاندا، ئەم هەنگاوە پڕبایەخەی وێستگەنیوز بۆ بەهێزکردنی رۆڵ و دەنگی ژنان لەبواری میدیادا، باوەڕبوونە بەتوانای ژنان و گرنگیدانە بە بەشداریکردنی یەکسانی ژن و پیاو، هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە نموونەیەک بۆ دامەزراوە میدیایەکانی تر بۆ پشتگیری کردن لە ڕۆڵ و تواناو دەنگی ژنان".
هەروەها لە پەیامێکدا رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان "میدیای رێوان" رایگەیاند، "پیرۆزبایی گەرم ئاراستە خانمە رۆژنامەوانە ئازاکان دەکات لە وێستگەنیوز هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت".
رۆژی چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، بەپێی نووسراوێکی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز، چوار رۆژنامەنووسی ژن پۆستە ڕۆژنامەوانییەکانی وێستگەنیوزیان وەرگرت بەمشێوەیەی خوارەوە:
لەنیا بەختیار - سەرنووسەری وێستگەنیوز / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن لقی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی سلێمانی- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی CIS لوبنانی نێودەوڵەتی.
ئاڵا ئەحمەد - بەڕێوبەری وێستگەکڵاس / دەرچووی بەشی فەلسەفە زانکۆی ڕاپەرین.
سازگار ئەحمەد - ڕێکخەری ژووری هەواڵ / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.
سۆلین عوسمان - سەرپەرشتیاری وێستگە ستایل / دەرچووی بەشی زمانی عەرەب لە زانکۆی سلێمانی.
سیروان غەریب، سەرۆکی دامەزراوەی وێستگەنیوز رایگەیاند، "ئەم هەنگاوە پەیوەندی بەتواناکانی ئەم خانمانەوە هەیە، کەتوانیویانە لەکارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جێگەی دەستیان دیاربێت و هەموو ئەندامانی دەزگاکەش گۆڕانکارییەکانیان پێ قبوڵەو پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن".
PM:03:10:13/03/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت