"بەشێك لە سورییەكانی دانیشووی هەرێمی كوردستان داوایانكردووە بگەڕێنەوە بۆ سوریا"


وێستگه‌نیوز –

باڵیۆزخانەی سوریا لە عێراق داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات، کە لە هەرێمی کوردستانن و خوازیارن بگەڕێنەوە، پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سوریا.


باڵیۆزخانەی سوریا لە بەغدا لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، ئەو رێکارە لە دوای ئەوە دێت چەندین داواکارییان لە هاوڵاتیانيانەوە لە هەرێمی کوردستانەوە پێگەیشتووە، کە دەیانەوێت بەهۆی دۆخی ئێستای ناوچەکە بگەڕێنەوە سوریا.

ئاماژەشیكردووە، پەیوەندیی بە دەسەڵاتی پەیوەندیداری عێراقەوە کردووە و ئامادەییان نیشانداوە بۆ پێشکێشکردنی هاوکاری و ئاراستەکردنی پێویست لەو بارەیەوە.

باڵیۆزخانەکە چەند رێکارێکی دیاریکردووە ئەو هاوڵاتیانە بیگرنەبەر بۆ ئەوەی لە دەروازەی قائیمەوە بگەڕێنەوە، لەوانە پێشکێشکردنی زانیاریی ورد لەبارەی ئەو کەسەی دەگەڕێتەوە لەگەڵ ئەوانەی یاوەری دەبن، لەگەڵ وێنەیەکی پاسپۆرتەکەی و ژمارەی تەلەفۆن، ئەگەر ماوەی پاسپۆرتەکەی بەسەرچووبوو، باڵیۆزخانەی سووریای لێ ئاگادار بکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی.

یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە، ئەگەر ئەو هاوڵاتیە سورییە پارەی لە ئەستۆ بوو کە بیدات وەک پاکتاوی سزای پێبژاردن بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان، پێویستە بیکات، ئەگەر سەرپێچى مەرجی مانەوە لە هەرێمی کوردستان هەبووبن.

باڵیۆزخانەی سووریا رۆژی 18ی شوباتی دیاریکردووە وەک دواڕۆژ بۆ پێشکێشکردنی داواکاریی هاوڵاتیان، بۆ ئەوەی بزانن ژمارەی ئەو کەسانە چەندە، کە دەیانەوێت لە رێگەی دەروازەی قائیمەوە بگەڕێنەوە و بۆ ئەوەی بۆ ئەو مەبەستە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقدا بکەن.


PM:12:40:13/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت