كەشناسی: شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات
وێستگهنیوز –
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت کە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ هەینی:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینیشیكرد سبەى شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، سەرەتا کەمێک نمە باران دەبێت پاشان کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ شەممە:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
AM:11:19:13/03/2026
ئهم بابهته 724
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت