سەرۆكی فەرەنسا: ئەفسەرێكی سوپای وڵاتەكەمان لە هێرشێكی درۆنیدا لە هەولێر كوژراوە


وێستگه‌نیوز –

سەرۆک کۆماری فەرەنسا رایدەگەیەنێت، ئەفسەرێکی سوپای وڵاتەکەیان لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە سنووری پارێزگای هەولێر كوژراوە.


ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە ئێکس رایگەیاند، کوژراوەکە ناوی ئارنۆ فریان بووە و پلەکەی ئەفسەری باڵا بووە لە فەوجی 7ـی هێزە چیا نشینەکان.

وتيشى،"ئارنۆ، لە پێناو فەرەنسا و لە کاتی هێرشێکدا لە هەولێر لە عێراق گیانی سپارد و چەندین سەربازی دیکەی فەرەنسی لەو هێرشەدا بریندار بوون و وڵاتەکەی لەگەڵ خێزان و هاوسەنگەرەکانیان هاوسۆز دەبێت".

سەرۆكی فەرەنسا رەخنەی تووندی لە بە ئامانجگرتنی هێزەکانی فەرەنسا گرت و دووپاتیكردەوە "ئەم هێرشە بۆ سەر هێزەکانمان کە لە ساڵی 2015ـەوە خەریکی شەڕی داعشن، بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە."

جەختيشی کردەوە، بوونی ئەوان لە عێراق تەنیا بۆ چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆرە و جەنگی ئێستا لە ئێران ناتوانێت ببێتە پاساو بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر سوپای فەرەنسا."

درەنگانی شەوی رابردوو ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بۆ میدیاکان رایگەیاند: هێرشکراوەتە سەر میحوەری مەلا قەرە له سنووری قەزای مەخمور و شەش سەربازی فەرەنسی بریندار بوون.


AM:09:39:13/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو