کەشناسیی هەرێمی کوردستان: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان راپۆرتی پێشبینی کەشوهەوا بۆ ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە (16،15،14-03-2026) بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، بارانبارینەکە بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت، خێرایی با (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژی یەکشەممە شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە کە هەندێکجار هەورە تریشقە و ئەگەر هەیە تەزرەشی لەگەڵ بێت بەتایبەت لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات هەرێم و گەرمیان و خێرایی با (20-30) کم/ ک دەبێت هەندێ جار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 40کم/ک بەتایبەت لە ناوەڕاستی هەرێم و گەرمیان".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "رۆژی دووشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت بە شێوەی نمە باران لە ناوچەکانی ناوەراست و باکووری هەرێم و بەشێوەی بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات پاشان لە دوانیوەڕۆ و بارانبارین تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان بە لاوازی دەمینێتەوە، تاوەکو درەنگانی شەو لە گەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و پلەکانی گەرما نزم دبێتەوە بە (4-7) پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ".


PM:10:25:12/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 1040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو