محەمەد حاجی مەحمود داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات
وێستگەنیوز-
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بانگەوازێک ئاڕاستەی سەرجەم لایەنەکان دەکات.
لە بانگەوازەکەی محەمەد حاجی مەحمود هاتووە، "لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و هەستیاری بارودۆخەکە کە شەڕێکی نەخوازراو لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە و پێی ناوەتە دەیەی دووەمی و تەواوی ناوچەکەی گرتووەتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆ ئەوەی چیتر کوردستان نەبێتە مەیدانی شەڕێک کە شەڕی کورد نییە و ئاشکراشە کە توانای یاریکرنی لەنێوان ئەو وڵاتە زلهێزانەدا نییە، لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم و میللەتەکەمان، داوا لەسەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بەرژەوەندییە حزبییەکان وەلاوە بنێن و هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە نزیکترین دەرفەتدا".
ئاماژە بەوەشکرد، "ئەم کۆبوونەەیە وەک زەروریەتێکی حەتمی قۆناغەکەیە بۆ پاراستنی سەروەری و دەستکەوتەکانی کوردستان، هەروەها هەوڵدانە بۆ راگرتنی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کە لەسەر هەرێمی کوردستان دەکرێن لەلایەن ئەو لایەنانەی کە هەوڵ دەدەن خۆیان بخەنە ناو ململانێکە و خۆیان و وڵاتەکەیان دەخەنە ژێر مەترسی گەورە".
PM:08:57:12/03/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت