قوباد تاڵه‌بانی: رێگه نادرێت به گرانكردنی نرخی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانل له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له بازرگانانی خۆراك رایگه‌یاند كه هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرینه‌به‌ر بۆ دابینكردنی خۆراك و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوڵاتییان، ده‌شڵێت: "رێگه نادرێت به گرانكردنی نرخی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی ئاداری 2026 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له دۆخی بازاڕ و دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوڵاتییان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له بازرگانانی بواری خۆراكی سلێمانی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند كه:
*هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ دابینكردنی خۆراك و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوڵاتییان.
*رێگه نادرێت به ده‌ستكاریكردنی نرخ و گرانكردنی نرخی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك.
پاش گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كان، بازرگانان قوباد تاڵه‌بانییان دڵنیا كرده‌وه له كۆگانی سلێمانیدا خۆراك و پێداویستیی سه‌ره‌كی هاوڵاتییان دابین كراوه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر بازاڕ نییه.
سه‌باره‌ت به هاورده‌كردنی خۆراكی پێویست بۆ داهاتووش، قوباد تاڵه‌بانی ئاماده‌یی حكومه‌تی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره هاوكاری و كارئاسانییه‌ك به بازرگانه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا كه كاربكرێت بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و دروستكردنی كارگه‌ی نوێی پیشه‌سازی خۆراك. له‌م باره‌یه‌شه‌وه پاش گفتوگۆیه‌كی ورد بڕیار له‌سه‌ر هه‌ندێك رێوشوێنی پێویست درا كه حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت پێكه‌وه هاوكاربن له دروستكردنی ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی نوێ.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ئاماده‌یی خۆی و حكومه‌تی ده‌ربڕی ئاسانكاری پێویست پێشكه‌شی وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان بكات.
PM:03:41:12/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت